سەپاندنی سزای بەندکردن بەسەر دەسبەسەرکراوێکی خەڵی ئیلام لەلایە ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: بابەک کەریمی، یەکێک لە دەسبەسەرکراوانی شۆڕشی ژینا، لەلایەن دادگای پێداچوونەوەی ڕێژیم لە ئیلام، سزای بەندکردنی تەعزیری بەسەردا سەپێندرا.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی سێشەممە، ٢٨ی خەرمانانی ١٤٠٢ی هەتاوی، لقی ٢ی دادگای پێداچوونەوەی کۆماری ئیسلامی لە ئیلام، سزای ٤ساڵ و ٩مانگ و یەک ڕۆژ بەندکردنی تەعزیری بەسەر بابە کەریمی، یەکێک لە دەسبەسەرکراوانی شۆڕشی ژینایە کە بەتۆمەتی کۆبوونەوە بەدژی ڕێژیم و تێکدانی ئاسایشی گشتی، ئەو سزایەی بەسەردا سەپێندراوە.

بابەک کەریمی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری “ئەیوان”ـی سەربە پارێزگای ئیلامەوە و مانگی خەرمانانی ئەمساڵ لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای کەیفەری کۆماری ئیسلامییەوە لە ئەیوان، بەتۆمەتی بێڕێزی‌کردن بە مەئمووری حکوومەت و تێکدانی ئاسایشی گشتی، بانگ کرابوو و پێشتریش لەلایەن لقی ٢ی دادگای ئینقلابی ڕێژیم لە ئیلام، سزای ٩ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرابوو.

شایانی باسە کە، بابەک کەریمی، ڕۆژی سێشەممە، ٣٠ی خەرمانانی ساڵی ڕابردوو لە درێژەی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی‌دا لە شاری ئەیوان، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کرا و ١٧ڕێبەندان بە دانانی بارمتەی قورس بەبڕی ٢ملیارد تمەن بەشێوەی کاتیی لە بەندیخانەی ناوەندیی ئیلام ئازاد کرا.