
خۆڕاگری: فەرهاد کەریمی، هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵكی نەغەدە پاش مانگێک و ٢٠ڕۆژ ڕاگیران بەشێوەی کاتیی لە بەندیخانە ئازاد کراوە.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی سێشەممە، ٢١ی گەلاوێژی ١٤٠٤ی هەتاوی، فەرهاد کەریمی، هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵكی شاری نەغەدە، پاش یەکمانگ و ١٩ڕۆژ دەسبەسەربوون، بە دانانی بارمتە و بەشێوەی کاتیی تاکاتی دادگاییکردنەکەی لە بەندیخانەی ناوەنیی ئەو شارە ئازاد کراوە.
ناوبراو ڕۆژی سێشەممە، ٣ی پووشپەڕی ئەمساڵ، بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کرا و بە مەبەستی لێکۆڵینەوە و لێپێچینەوە ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگەکانی ڕێژیم لە ورمێ کرا پاش تەواوی بوونی لێکۆڵینەوەکان، گازرایەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندی شاری نەغەدە.