سنە : دەستبەسەر کردنی مامۆستایەکی بیرکاری

خۆڕاگری: لە چەند ڕۆژی ڕابردوو دا لە دڕێژەی دەستبەسەر کردنی هاووڵاتیانی کوردستان لە ڕەوتی خرۆشانی خەڵک دژ بە کۆماری ئیسلامی ئێران، هاووڵاتییەکی ژن، بە ناوی “شیوا مەفاخری”کە مامۆستای بیرکاری لە شاری سنە،بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لە لایەن هێزە سەرکووتکەرەکانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران،دەسبەسەر و گواستراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە چارەنووسیان لەبەر دەست دا نییە.