مەریوان :خۆێندکارێکی خەڵکی مەریوان سزای بەنکرانی بە سەر دا

خۆڕاگری:  لە چەند ڕۆژی ڕابردوو دا خوێندکارێکی خەڵکی شاری مەریوان کە لە ڕەوتی خرۆشانی خەڵک دژ بە کۆماری ئیسلامی ئێران ، لە لایەن هێزە سەرکووتکەرەکانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران،لە تاران دەستبەسەر کرابوو دوای ٥٠ ڕۆژ لە لایەن دادگای شۆڕشی شاری تاران لە لایەن قازی سەڵەواتی بە تۆمەتی “کۆبوونەوەو تێکدانی ئاسایشی گشتی و پرۆپاگاندا بە دژی کۆماری ئیسلامی  سزای ٥ ساڵ بەند کرانی بەسەر دا سەپێندرا.