پیرانشار: دەسبەسەر کردنی دووهاووڵاتی  لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

خۆڕاگری:بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ڕۆژی چوارشەممە ٢ی جۆزەردانی ١٤٠٣ی هەتاوی دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی “سەلاح سوڵتانی خەڵکی سەرووکانی “ئەمیر فەقێ خەڵکی خورینج “سەر بە شاری پیرانشار لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری پیرانشار هێرش کراوەتە سەر ماڵەکەیان و بێ بەڵگەی یاسایی دەسبەسەریان کردووە.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەسبەسەر کردنیان وئەو تۆمەتانەی خراوەتە پاڵیان و شوێنی ڕاگیرانیان لەبەر دەست دا نییە.