“سینا کاکی” لە دەستبەسەر کراوانی شوڕشی ژینا سزای بەند کرانی بەسەر دا سەپێندرا

خۆڕاگری: بە پێی هەوالی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییە کانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە چەند ڕۆژی ڕابردوو دا هاووڵاتییەکی خەڵکی کرماشان بە ناوی :سینا کاکی” لە دەستبەسەر کراوانی شوڕشی ژینا لە لایەن دادگای شوڕشی ئەو شارە  سزای ٧ مانگ بەند کران و سەفەر نەکردن بۆ دەرەوەی وڵات و مەحرووم کردن لە ئەندامەتی لە حیزب و گرووپی سیاسی بۆ ماوەی ٢ ساڵی بەسەر دا سەپێندرا.

ئەو دادگایە بۆ تۆمەتی پروپاگەندە بە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران ئەو سزایەی بە سەر ئەو هاووڵاتییە دا سەپاندووە.

ئەو هاووڵاتییە لە ماوەی شوڕشی ژینا دا دوو جار دەستبەسەر کراوە کە جاری یەکەم ٥ی سەرماوەزی ١٤٠١ی هەتاوی دەستبەسەر کرابوو کە دوای تەواو بوونی لێپرسینەکەی بە بارمتە ئازاد کرابوو،کە دواتر ٦ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی بۆ جاری دووهەم لە رەوتی شوڕشی ژینا لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر کرابووە.