دەسبەسەرکردنی سێ هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ کە دوویان مێرمنداڵن لەلایەن ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: دوو مێرمنداڵ بەناوەکانی ڕێبوار موسەوی و زاهیر ئازەری و هاووڵاتییەکی دیکەی خەڵکی شنۆ بەناوی فەخرەدین خالیدی، لەلایەن ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراون.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی خۆڕاگری، ڕۆژی سێشەممە، ۱٥ی ڕەزبەری ۱٤۰٤ی هەتاوی، ڕێبوار موسەوی تەمەن ۱۷ساڵان، زاهیر ئازەری تەمەن ۱۷ساڵان و فەخرەدین خالیدی، سێ هاووڵاتیی خەڵکی گوندی میراوەی سەربە شاری شنۆ لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە دەسبەسەر کراون.

ئەو دوو مێرمنداڵە کە دەسبەسەر کرابوون پاش چەند کاتژمێرێک لێکۆڵینەوە و لێپرسینەوە بەشێوەی مەرجدار و پڕکردنەوەی بەڵێننامە ئازاد کراون، بەڵام هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی فەخرەدین خالیدی لەبەردەستدا نییە.