خۆڕاگری: بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان،ڕۆژی پێنج شەممە ١٠ی خاکەلێوەی ١٤٠٢ی هەتاوی یاریزانێکی تۆپی پێی خەڵکی بۆکان کە لە ئێستا دا راهێنەری تۆپی پێی منداڵانە بە ناوی “ئیسماعیل عەلی پەروەری” لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ئەو شارە دەستبەسەر و گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
ئەو هاووڵاتییە چەند ساڵ پێشتریش لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر کرابوو کە دواجار بە بارمتە ئازاد کرابوو.
تا ئێستا هێچ زانیارییەک لە هۆکاری دەستبەسەر کردنی لە بەردەست دا نییە و چارەنووسی نادیارە.