دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار لەلایەن ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: سەلاح بایزیدی، هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار لەلایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کراوە.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی چوارشەممە، ٢٥ی گەلاوێژی ١٤٠٢ی هەتاوی، سەلاح بایزیدی، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی “کانی باخ”ــی سەربە شاری پیرانشار، لەلایەن ‌هێزە داگیرکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی هەڵیانکوتاوەتە سەرماڵەکەی، دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

شایانی باسە کە، لە ڕۆژی دەسبەسەرکردنی سەلاح بایزیدییەوە تا ئێستا بنەماڵەکەی بە دواداچوون بۆ هۆکاری دەسبەسەرکردن و چارەنووسی دەکەن، بەڵام لەلایەن ناوەندە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوەهیچ زانیارییەکیان پی نەداون و تا ئێستاش چارەنووسی بە ناڕوونی ماوەتەوە.