هاووڵاتییەکی دەسبەسەرکراوی خەڵکی ئیلام، سزای بەندکردنی بە سەردا سەپێندرا

خۆڕاگری: مەنسوور شیرەبەند، هاووڵاتیی  خەڵکی “سەراوڵە”ـی سەر بە پارێزگای ئیلام و دەسبەسەرکراوانی شۆڕشی ژینا، لەلایەن دەزگای قەزایی ڕێژیمەوە، سزای ٢ ساڵ و ٦ مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپێندراوە.

ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٦ی گەلاوێژی ١٤٠٢ی هەتاوی، ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: مەنسوور شیرەبەند، هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی شاری سەراوڵە، لەلایەن لقی ٢ی دادگای ئینقلابی ڕێژیمەوە لە ئیلام، بە تۆمەتی پێکهێنانی دەستە و گرووپ بەدژی کۆماری ئیسلامی و تێکدانی ئاسایشی گشتیی و بڵاوکردنەوەی بانگەواز بۆ کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان، سزای ٢ ساڵ و ٦ مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپاوە.

مەنسوور شیربەند، بڕوانامەی کارناسیی ژمێریاری هەیە و پێشتریش چەندینجار لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرابوو و یەکەمجار ڕۆژی چوارشەممە، ٢٥ی خەزەڵوەری ساڵی ڕابردوو لە درێژەی ناڕەزایەتییە سەرانسەرییەکانی شاری سەراوڵە و لەلایەن چەکدارانی ئیتلاعاتی سپای تێرۆریستی پاسدارانەوە دەسبەسەر کرا.