هاووڵاتییەکی دەسبەسەرکراوی خەڵکی پیرانشار بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

خۆڕاگری: شۆڕش ئیبراهیمی، هاووڵاتیی دەبەسەرکراوی خەڵکی پیرانشار، بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی نەغەدە ئازاد کرا.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٦ی گەلاوێژی ١٤٠٢ی هەتاوی، شۆڕش ئیبراهیمی، هاووڵاتیی دەسبەسەر کراوی خەڵکی گوندی “گەرگوولی”ـی خواروو‌ی سەربە شاری پیرانشارم کە ماوەی زیاتر لە یەک مانگە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراوە، ئەمڕۆ بە دانانی بارمتە لە بەندیخانەی شاری نەغەدە بە شێوەی کاتیی ئازاد کرا.

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، شۆڕش ئیبراهیمی، پاش تەواوبوونی قۆناغی لێکۆڵینەوە، لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیم لە ورمێ، گوازرایەوە بۆ بەندیخانەی نەغەدە و لە ماوەی دەسبەسەربوونیدا لە مافی دەستپێڕاگەیشتنی بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کرابوو.

شایانی باسە کە، ڕۆژی دووشەممە، ١٩ی مانگی پووشپەڕ، هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم بەبوونی بەڵگەی قەزایی یاسایی ئەو هاووڵاتییەیان لە ڕێگای نێوان پەسوێ و مەهاباددا دەسبەسەر کرد و دواتر هەڵیانکوتایە سەر ماڵەکەیە لە گوندی گەرگوولی خوارێ و بە تەواوی ماڵەکەیان پشکنی.