بابەک کەریمی خەڵکی ئەیوان سزای بەندکرانی بەسەر دا سەپێندرا

خۆڕاگری:بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان،ڕۆژی شەممە ١٠ی جۆزەردانی ١٤٠٢ی هەتاوی هاووڵاتییەکی خەڵکی ئیوانی ڕۆژئاوای سەر بە پارێزگای ئیلام کە لە رەوتی شوڕشی ژینا دا دەستبەسەر کرابوو،لە لایەن دادگای شوڕشی ئیلام سزای ٩ ساڵ بەندکرانی تەعزیری بەسەر دا سەپێندرا.

دادگا ئەو هاووڵاتییەی بە تۆمەتی پێکهێنانی کۆبوونەوە و بە مەبەستی تێکدانی ئەمنییەتی وڵات و پێڕێزی کردن بە رێبەری کۆماری ئیسلامی بە ٩ ساڵ سزای بەندکرانی تەعزیری مەحکووم کردووە.

 ئەو هاووڵاتییە ١٧ی ڕێبەندانی ١٤٠١ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر کرابوو.کە دوای تەواو بوونی لێکۆڵینەوە بە بارمتە ٢ ملیارد تمەنی ئازاد کرابوو.