مەهاباد : دەستبەسەر کردنی هاووڵاتییەک لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

خۆڕاگری:بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان،ڕۆژی یەک شەممە ٢٨ی جۆزەردانی ١٤٠٢ی هەتاوی هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد بە ناوی”سەید ئەحمەد تاڵانە” بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر و گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

تا ئێستا هیچ زانیارییە لە هۆکاری دەستبەسەر کران و ئەو تۆمەتانەی خراوەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە لەبەر دەست دا نییە و بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی ئەو هاووڵاتییە بۆ ئاگادار بوون لە چارەنووسی کورەکەیان لە سەردانی ناوەندە ئەمنییەکان بێ ئاکام ماوەتەوە.