“فەخرەدین ئیبراهیمی” کوری شەهید محێدین ئیبراهیمی بە بارمتە ئازاد کرا

خۆڕاگری: بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان،ڕۆژی سێشەممە ١٥ی خاکەلێوەی ١٤٠٢ی هەتاوی “فەخرەدین ئیبراهیمی” کوری محێدین ئیبراهیمی بەندکراوی سیاسی لە سێدارە دراو،کە ڕۆژی ڕابردوو ١٤ی خاکەلێوە لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر کرابوو، بە بارمتە ١٠٠ ملیون تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

فەخرەدین ڕۆژی ٢٥ی ڕەشەممەی ١٤٠١ی هەتاوی لە بەردەرگای بەندیخانەی ورمێ لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر دەکرێت کە ڕۆژی ٢٦ی ڕەشەممە دوای لە سێدارەدانی باوکی بە بارمتە ئازاد کرابوو.شایانی باسە کە ڕۆژی ٧ی خاکەلێوەی ١٤٠٢ی هەتاوی بە تۆمەتی شکاندنی دەگاو پەنجەرەی دادگای پێداچوونەوە بۆ لێپێچینەوە بانگهێشتی دادگا کرابوو ١٤ی خاکەلێوە دەستبەسەر کرابوو.