“محەممەد قادرپوور”خەڵکی پیراشار بۆ جێبەجێ کردنی حوکمەکەی دەرستبەسەر کرا

خۆڕاگری :بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان،ڕۆژی ٢٨ی ڕەشەممەی ١٤٠١ی هەتاوی هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی زەنگیاوێی سەر بە لاجانی پیرانشاربە ناوی “محەممەد قادرپوور”بۆ تێپەڕاندنی سزای ٢ ساڵ و ٧ مانگ بەندکرانەکەی دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی شاری نەغەدە کرا.

ئەو هاووڵاتییە پێشتر لە لایەن دادگای کۆماری ئیسلامی بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی سزای ٢ ساڵ و ٧ مانگ بەند کرانی بەسەر دا سەپێندرابوو.

“محەممەد قادرپوور” ڕۆژی ٢٤ی ڕێبەندانی ١٤٠٠ی هەتاوی دوای بانگهێشت کردنی بۆ ئیتلاعاتی پیرانشار دەستبەسەر دەکرێت و دوای ١ مانگ بە بارمتە لە زیندانی نەغەدە ئازاد کرا.