دەسبەسەر کردنی دووبارە ئەرسەلان دیوارگەر لە شاری سنە

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری”  ڕۆژی پێنج شەممە ٦ی ڕەزبەری ١٤٠٢ی هەتاوی هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە بە ناوی “ئەرسەلان دیوارگەر” لە لایەن هێزە سەرکووتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ جاری دووهەم دوای بانگهێشت کردنی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە دەسبەسەر و گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

ناوبراو ساڵی پار لە ڕەوتی شوڕشی ژینا بۆ ماوەی ٥٠ ڕۆژ دەسبەسەر کرابوو کە دواتر بە دانانی بارمتەی ١ ملیارد تمەنی ئازاد کرابوو،تا ئێستا هیچ زانیارییە لە هۆکاری دەسبەسەر کردن و شوێنی ڕاگیرانی لەبەر دەست دا نییە.