بەردەوامی دەسبەسەر کردنی دوو هاووڵاتی خەڵکی سەقز لە ساڵڕۆژی شوڕشی ژینا

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری”  لە چەند ڕۆژی ڕابردوو دا دوو هاووڵاتی خەڵکی سەقز بە ناوەکانی “هیوا جیهانی و مینا جەمشیدی” لە بەرەبەری ساڵڕۆژی شوڕشی ژینا لایەن هێزە سەرکووتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەسبەسەر و گواستراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار و تا ئێستا چارەنووسیان دیار نییە.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەسبەسەر کردن و شوێنی ڕاگیرانیان لەبەر دەست دا نییە.