پیرانشار: “مستەفا ئۆفتادە” لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە دەسبەسەر کرا

بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان،”خۆڕاگری” ڕۆژی پێنج شەممە ٦ی ڕەزبەری ١٤٠٢ی هەتاوی هاووڵاتییەکی خەڵکی کارخانە قەند سەر بە شاری پیرانشار بە ناوی”مستەفا ئۆفتادە “بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە دەستبەسەر و گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

ناوبراو خێزاندارە و سێ منداڵی هەیە وتا ئێستا هیچ زانیارییە لە هۆکاری دەستبەسەر کران و ئەو تۆمەتانەی خراوەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە لەبەر دەست دا نییە.