دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵكی بۆکان لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: ڕەسووڵ یادیار، هاووڵاتیی خەڵکی بۆکان لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ‘خۆڕاگری” ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە، ٢٥ی سەرماوەزی ١٤٠٤ی هەتاوی (١٦ی دێسامبری ٢٠٢٥ی زایینی) ڕەسووڵ یادیار، هاووڵاتیی خەڵكی گوندی “گوێکتەپە”ـی سەربە شاری بۆکان لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەک و بەشێوەیەکی دڕەندانە هەڵیانکوتاوەتە سەرماڵی ناوبراو و وێڕای دروستکردنی دۆخێکی ترسێنەر، بە بەکارهێنانی کردەوەی توندوتیژی دەسبەسەریان کردووە و ڕفاندوویانە بۆ شوێنێکی نادیار و هەروەها تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لەبەردەستدا نییە.