پیرانشار: “سەلام مەحموودی” لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە دەسبەسەر کرا

بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان،”خۆڕاگری” ڕۆژی چوارشەممە ٥ی ڕەزبەری ١٤٠٢ی هەتاوی هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری پیرانشار بە ناوی”سەلام مەحموودی” لە شوێنی کارەکەی خۆی لە بازارچەی پیرانشاربە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە دەستبەسەر و گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

هێزە ئەمنییەکان بە شێوەیەکی دڕندانە ئەو هاووڵاتیەیان دەسبەسەر کردووە وتا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەستبەسەر کران و ئەو تۆمەتانەی خراوەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە لەبەر دەست دا نییە.