گیلانی ڕۆژئاوا: دەستبەسەر کردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی ئەو شارە

خۆڕاگری: ڕۆژی ٤ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی هاووڵاتییەکی خەڵکی گیلانی ڕۆژئاوا بە ناوی”موحسێن سادقی” ٣٤ ساڵە لە درێژەی دەستبەسەر کردنی هاووڵاتیانی کوردستان لە ڕەوتی خرۆشانی خەڵک دژ بە دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی بە بێ بوونی هیچ بەڵگەییەکی یاسایی ، لە لایەن هێزە سەرکووتکەرەکانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران،دەسبەسەر و گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

تا ئێستا لە چارەنووسی هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.