
خۆڕاگری: حەوت چالاکوانی مەدەنیی خەڵکی سنە لەلایەن دادگای ئینقلابی ڕێژیمەوە بە مەبەستی لێکۆڵینەوە بانگ کردووە.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی یەکشەممە، ۲٨ی ڕێبەندانی ۱٤۰۳ی هەتاوی، حەوت چالاوانی مەدەنیی خەڵکی شاری سنە بەناوەکانی سۆهراب جەلالی، کەماڵ فەکووریان، موختار ئەسەدی، فاتمە زەندکەریمی، جەماڵ ئەسەدی، جەمیل ئەمین و زارا محەممەد، بەتۆمەتی تێکدانی ئاسایشی گشتی، لەلایەن لقی ۲ی دادئەستێنی ئینقلابی ئیسلامیی ڕێژیمی ئێرانەوە بانگ کراون.
ئەو ۷چالاکوانە مەدەنییە کە لەو ڕۆژەدا بانگ کراون، کاتیان بۆ دیاری کراوە کە دەبێ لەماوەی ٥ڕۆژی داهاتوودا خۆیان بە دادگا بناسێنن و لقی ۲ی لێکۆڵینەوەی دادگای گشتی ڕێژیم، بەتۆمەتی تێگدانی ئاسایشی گشتی، لێکۆڵینەوە و لێپرسینەوەیان لەگەڵ دەکات و تائێستا دیار نییە کە چارەنووسیان بەرەو کوێ دەچێ.