باوک و کورێکی  خەڵکی مەهاباد سزای بەندکرانیان  بەسەر دا سەپێندرا

خۆڕاگری :بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە چەند ڕۆژی ڕابردوو دا باوک و کورێکی خەڵکی شاری مەهاباد بە ناوەکانی”کامڕان موئمنی و زاهیر موئمنی”لە دەستبەسەر کراوانی شوڕشی ژینا لە لایەن دادگای شوڕشی مەهاباد سزای ٧ ساڵ و ٣ مانگ بەندکرانیان بەسەر دا سەپێندرا.

دادگا ئەودوو هاووڵاتییەی بە تۆمەتی درووست کردنی کۆکتێل مۆلۆتۆف بە ٣ ساڵ و ٧ مانگ بەندکران و کۆبوونەوە و تێکدانی ئاسایشی گشتی بە ٣ ساڵ ٨ مانگ بەند کران مەحکووم کردووە.

ئەو دوو هاووڵاتییە ڕۆژی ٢٥ی خەزەڵوەری ١٤٠١ی هەتاوی لە ڕەوتی شوڕشی ژینا لە شاری مەهاباد دەستبەسەر کران.