ڕەحمان سولیمانی چالاکی کرێکاری سزای بەندکرانی بەسەر دا سەپێندرا

خۆڕاگری :بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە چەند ڕۆژی ڕابردوو دا چالاکی کرێکاری خەڵکی بانە بە ناوی “ڕەحمان سولیمانی”لە لایەن دادگای تاوانەکانی ئەو شارە سزای ١ ساڵ و ٣ مانگ بەندکرانی بەسەر دا سەپێندرا.

دادگا ئەو هاووڵاتییەی بە تۆمەتی پروپاگەندە بە دژی کۆماری ئیسلامی و ئەندامەتی لە یەکێک لە حیزبە کوردیەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی مەحکووم کراوە.

ڕەحمان سولیمانی، ڕۆژی سێشەممە، ٦ی بانەمەڕی ١٤٠٢ی هەتاوی لە سەروبەندی ڕۆژی جیهانیی کرێکار دا، لەگەڵ چوار چالاکی کرێکاری دیکەی خەڵکی شاری بانە دەستبەسەر کرابوون.