خۆڕاگری: هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم لە شاری تاران، هاووڵاتییەکی خەڵکی قورەیان بەناوی “محەممەد سەنگینئابادی” دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستیانەوە.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی سێشەممە، ٥ی ڕەشەمەی ١٤٠٤ی هەتاوی “٢٤ی فێوریەی ٢٠٢٦ی زایینی” محەممەد سەنگینئابادی، هاووڵاتیی شاری قوروە و دانێشتووی شاری تاران، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکەی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
ناوبراو لەکاتی دەسبەسەرکردنییەوە تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لەبەردەستدا نییە و هەوڵ و بەدوداچوونی بنەماڵەکەشی بێئاکام ماوەتەوە و دەزگای سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمیش لەوبارەیەوە هیچ زانیارییەکیان بە بنەماڵەکەیان نەداوە.

Be the first to comment