دوو هاووڵاتی خەڵکی بانە سزای بەندکرانیان  بەسەر دا سەپێندرا

خۆڕاگری :بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە چەند ڕۆژی ڕابردوو دا هاووڵاتی خەڵکی بانە بە ناوەکانی “محەممەد شەرتف بایندەرە” “ڕێبوار تالبی” لە لایەن دادگای تاوانەکان هەر کام سزای ١ ساڵ و ٣ مانگ بەندکرانیان بەسەر دا سەپێندرا.

دادگا ئەو دوو هاووڵاتییە تۆمەتی پروپاگەندە بە دژی کۆماری ئیسلامی و هاوکاری حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی مەحکووم کردووە. ئەو دوو هاوڵاتییە  ڕۆژی ٣٠ی پووشپەری ١٤٠١ی هەتاوی دەسبەسەر کرابوو کە دوای تەواو بوونی لێکۆڵینەوەکانیان بە بارمتە ئازاد کرابوون.