خۆڕاگری: ئەمێد نیازی، برای شەهید موحسین نیازی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری دێولان، لەلایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کرا.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆراگری” ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٣ی خەرمانانی ١٤٠٢ی هەتاوی، ئومێد نیازی، برای موحسین نیازی یەکێک لە شەهیدانی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی، لە ڕێگای نێوان دێولان و بۆ سنە لەلایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کراو.
هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی، لە ساڵیادی شۆڕشی ژینادا گوشارێکی زۆری بۆ بنەماڵەی شەهیدان هێناوە و هەروەها بەبێ بوونی هیچ بەڵگەنامەیەکی قەزایی و یاسایی، ئومێد نیازی، برای شەهیدێکی شۆڕشی ژینایان بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەر کردووە و تائێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنوو و هۆکاری دەسبەسەرکردنی لە بەردەستدا نییە.