بۆکان: “هەورام مێهرنەوایی” لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە دەسبەسەر کرا

بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان،”خۆڕاگری”لە چەند ڕۆژی ڕابردوو دا هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری بۆکان بە ناوی”هەورام مێهرنەوایی”بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە دەستبەسەر و گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

ناوبراو پێشتریش ڕۆژی ١١ی سەرماوەزی ١٤٠١ی هەتاوی لە دڕێژەی دەستبەسەر کردنی هاووڵاتیانی کوردستان لە ڕەوتی خرۆشانی خەڵک دژ بە کۆماری ئیسلامی ئێران، دەسبەسەر کرابوو.

تا ئێستا هیچ زانیارییە لە هۆکاری دەستبەسەر کران و ئەو تۆمەتانەی خراوەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە لەبەر دەست دا نییە.