سنە: دەسبەسەر کردنی چالاکێکی کرێکاری لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان،”خۆڕاگری”ڕۆژی چوار شەممە ٢٢ی خەرمانانی ١٤٠٢ی هەتاوی چالاکێکی کرێکاری خەڵکی شاری سنە بە ناوی”مەجید حەمیدی”بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە دەستبەسەر و گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە هەڵیانکوتاوەتە سەر شوێنی کاری ناوبراو و بە لێدان و بێرێزی کردن ناوبراویان دەسبەسەر کردووە.

تا ئێستا هیچ زانیارییە لە هۆکاری دەستبەسەر کران و ئەو تۆمەتانەی خراوەتە پاڵ ئەوچالاکە کرێکارییە لەبەر دەست دا نییە.