
خۆڕاگری: حەمید حوسێننژاد حەیدەرانلوو، بەندکراوی سیاسیی خەڵکی خەڵكی چاڵدۆران کە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندراوە، گوازراوەتەوە بۆ ژووری تاکەکەسی.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی چوارشەممە، ٢٧ی خاکەلێوەی ١٤٠٤ی هەتاوی، حەمید حسێننژاد حەیدەرانلوو، بەندکراوی سیاسیی خەڵكی چاڵدۆران کە لەلایەن ڕێژیمەوە سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندراوە، گوازراوەتەوە بۆ ژووری تاکەکەسی و گومان دەکرێ بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای سێدارە گوازرابێتەوە و لەئێستاد مەترسیی جیددی لەسەر ناوبراو هەیە کە لە کاتژمێرەکانی داهاتوودا لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە لەسێدارە بدرێت.
ناوبراو پێشتر لەلایەن دادگای ڕێژیمەوە بڕیار درا کە بۆ ماوەی کاتیی بە دانانی بارمتە ئازاد بکرێت بەڵام لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە ڕەت کرایەوە و ڕێگری کرد کە ئازاد بکرێت و هەروەها لەماوەی دەسبەسەربوونیدا لەژێر گوشاری زۆر و ئەشکەنجەی جەستەیی و دەروونی، ناچار بە دانپێدانانی زۆرەملێ کراوە.