کرماشان : سزای لە سێدارەی سامان یاسین هەڵوەشێندرایەوە

خۆڕاگری: سزای سێدارەی سامان یاسین کە ڕۆژی ٧ی خەزەڵوەر ١٤٠١ی  لە لایەن دادگای شۆڕشی تاران سزای سێدارەی بە سەر دا سەپێندرابوو لە لایەن دیوانی بەرزی وڵات ئەو حووکمە هەڵوەشێندرایەوە.

ئەو هونەرمەندە کوردە ٢٧ ساڵە لە ١٠ی ڕەزبەری ١٤٠١ی هەتاوی لە ڕەوتی خۆپێشاندانەکانی تاران لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر کرا.دواتر دادگای شۆڕشی تاران بە تۆمەتی محاربە لە ڕێگای تەقە کردن، تێکدانی تەناهی وڵات- حوکمی سێدارەی بەسەر دا سەپێندرا.