سنە : دەستبەسەر کردنی هاووڵاتییەکی ژن لە شاری سنە

خۆڕاگری: ڕۆژی ٣ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی هاووڵاتییەکی ژن خەڵکی شاری سنە بە ناوی”ڕەوزا سەیدی” ١٨ ساڵە لە درێژەی دەستبەسەر کردنی خەڵکی کوردستان لە ڕەوتی خرۆشانی خەڵکی بە دژی کۆماری ئیسلامی لە شوێنی کارەکەی خۆی لە شاری سنە لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

تا ئێستا لە چارەنووسی هیچ زانیاتییەک لەبەردەست دا نییە.