دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی دیواندەرە لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە

خۆڕاگری: فەرید بادیدەست، هاووڵاتیی خەڵکی دیواندەرە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەسبەسەر کرا.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی چوارشەممە، ٢٣ی جۆزەردانی ١٤٠٣ی هەتاوی، فەرید بادیدەست، هاووڵاتیی خەڵکی شاری دیواندەرە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە کە هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵەکەی، بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

تاکاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و هەروەها چارەنووسی ناوبراو لە بەردەستدا نییە و هەوڵ و بەدواداچوونی بنەماڵەکەشی بێئاکام ماوەتەوە.