قووروە : دەستبەسەر کردنی خوێندکارێکی زانکۆ

خۆڕاگری: لە چەند ڕۆژی ڕابردوو دا خوێندکارێکی زانکۆی خەڵکی قووروە بە ناوی”محەممەد شابازیان” لە درێژەی دەستبەسەر کردنی هاووڵاتیانی کوردستان لە ڕەوتی خرۆشانی خەڵک دژ بە دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری قووروە بە بێ بوونی هیچ بەڵگەییەکی یاسایی ، لە لایەن هێزە سەرکووتکەرەکانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران،دەسبەسەر و گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

تا ئێستا لە چارەنووسی هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.