چالاکوانێکی مەدەنیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی مەریوان بەشێوەی کاتیی دەسبەسەر کرا

خۆڕاگری: کارۆ عەلیداد، چالاکوانی مەدەنیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی مەریوان، پاش ۱مانگ ڕاگیران بەشێوەی کاتیی و بەدانانی بارمتە ئازاد کرا.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی شەممە، ۱۱ڕەشەمەی ۱٤۰۳ی هەتاوی، کارۆ عەلیداد، هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی شاری مەریوان و چالاکوانی بوارەکانی ژینگەپارێزی و مەدەنی، پاش ۱مانگ دەسبەسەربوون بەشێوەی کاتیی و بەدانانی بارمتەی قورس بە بڕی ٨۰۰ملیۆن تمەن تاکاتی دادگاییکردنەکەی لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە ئازاد کرا.
ناوبراو ڕۆژی چوارشەممە، ۳ی ڕێبەندانی ئەمساڵ، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە کە هەڵیانکوتایە سەر سوێنی کارەکەی، بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کرا و هەروەها ساڵی ۱۳۹۹ی هەتاوی جارێکی دیکە لەلایەن ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراوە.