منداڵێکی تەمەن ١٣ ساڵان لە جوانڕۆ دەستبەسەر کرا

خۆڕاگر: ڕۆژی ٢٩ی خەزەڵوەری ١٤٠١ی هەتاوی لە ڕەوتی خۆپێشاندانەکانی دژ بە کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری جوانرۆ، منداڵیکی  تەمەن ١٣ ساڵان، لە لایەن هێزە سەرکووتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی دەستبەسەر و گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار. تا ئێستا چارەنووسی نادیارە.