دەسبەسەرکردنی دوو هاووڵاتیی خەڵکی بۆکان لەلایەن چەکدارانی ڕێژیمەوە

خۆراگری: دوو هاووڵاتیی خەڵکی بۆکان، بەناوەکانی لوقمان پیشیار و حەسەن مەردانی” لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە.

بەپێی هەواڵی ئەمجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی پێنجشەممە، ١٩ی گەلاوێژی ١٤٠٢ی هەتاوی، لوقمان پیشیار و حەسەن مەردانی، دوو هاووڵاتیی خەڵکی شاری بۆکان، لەلایەن هیزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر و گواسترانەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەو دوو هاووڵاتییە، تائێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس، شوێنی ڕاگیران و هەروەها هۆکاری دەسبەسەربوونیان لە بەردەستدا نییە و هەوڵ و بە دواداچوونی بنەماڵەکانیان بێ‌ئاکام ماوەتەوە.