دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی میاندواو لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: لە بەردەوامیی شەپۆلی دەسبەسەرکردنی سەرەڕۆیانەی ڕێژیم، هاووڵاتییەکی خەڵكی میاندواو بەناوی ئەنوەر چۆپانی، لەلایەن ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراوە.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە، ٢٠ی ڕێبەندانی ١٤٠٤ی هەتاوی “٩ی فێوریەی ٢٠٢٦ی زایینی” هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییی ئێران هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەنوەر چۆپانی، لە گوندی «خانکەندی» سەر بە شاری میاندواو و بەشێوەیەکی دڕەندانە و بە بەکارهێنانی کردەوەی توندوتیژی دەسبەسەریان کردووە و ڕفاندوویانە بۆ شوێنێکی نادیار.

ناوبراو لە پاش دەسبەسەرکردنییەوە تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لەبەردەستدا نییە و هەوڵ و بەدوداچوونی بنەماڵەکەشی بێئاکام ماوەتەوە و ناوەندە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمیش هیچ زانیارییەکیان بە بنەماڵەکەی نەداوە.

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*