خۆڕاگری :لە چەند ڕۆژی رابردوو دا لە ڕەوتی خۆپێشاندانەکانی دژ بە کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری مەهاباد زیاتر لە دوازدە کەس لە هاووڵاتیانی شاری مەهاباد لە لایە هێزە سەرکووتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستبەسەر و گواستراونەتەوە بۆ ناوەندە ئەمنییەکانی ئیتلاعات وتا ئێستا چارەنووسیان نادیارە.
١- کامڕان موئمنی ٢-زاهیر موئمنی ٣-محەممەد ئەمینی ٤- ئەنوەر گوران ٥- ئاریان گوران ٦-پەیمان مەنسووری ٧- هێدی نازمی ٨- دیاکۆ خووزستانی ٩- فایەق حوسێن پوور ١٠- موختار عەممارە ١١-سینا ئەیازی ١٢- جەواد ئایاتی لەو کەسانن کە تا ئێستا ناوەکانیان ئاشکرا بووە.