
خۆڕاگری: کامیار عوقابی، هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵكی شنۆ پاش مانگێک و ٢١ڕۆژ ڕاگیران بەشێوەی کاتیی ئازاد کرا.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی یەکشەممە، ٢٦ی گەلاوێژی ١٤٠٤ی هەتاوی، کامیار عوقابی، هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵكی گوندی “باڵاگیر”ـی سەربە شاری شنۆ پاش یەکمانگ و ٢١ڕۆژ دەسبەسەربوون، بە دانانی بارمتەی قورس بە بڕی یەک ملیارد تمەن و بەشێوەی کاتیی تاکاتی دادگاییکردنەکەی لە بەندیخانەی ناوەندی شنۆ ئازاد کرا.
ناوبراو ڕۆژی هەینی، ٦ی پووشپەڕی ئەمساڵ لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە دەسبەسەر کرا و بە مەبەستی لێکۆڵینەوە و لێپێچینەوە ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیم لە ورمێ کرا و پاشان گەڕێندرایەوە بۆ بەندیخانەی شنۆ و بەشێوەی کاتیی ئازاد کرا و هەروەها تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن و چارەنووسی لەبەردەستدا نییە.