هاووڵاتییەکی دەسبەسەرکراوی خەڵکی پیرانشار، بەشێوەی کاتیی ئازاد کرا

خۆڕاگری: زوبەیر مەحمودی، هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی پیرانشار پاش زیاتر لە مانگێک ڕاگیران بەشێوەی کاتیی ئازاد کرا.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەژووری هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی دووشەممە، ۲۷ی گەلاوێژی ۱٤۰٤ی هەتاوی، زوبەیر مەحموودی، هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی شاری پیرانشار، پاش ۳۹ڕۆژ دەسبەسەربوون، بە دانانی بارمتەی قورس بە بڕی ۱ملیارد٥٠٠ ملیون تمەن و بەشێوەی کاتیی تاکاتی دادگاییکردنەکەی لە بەندیخانەی ناوەندیی نەغەدە ئازاد کرا.
ناوبراو ڕۆژی پێنجشەممە، ١٦ی گەلاوێژی ئەمساڵ، پاش ٢٨ڕۆژ دەسبەسەربوون، لێکۆڵینەوە و لێپێچینەوە بەبێ ئازادکردنی کاتیی، ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی نەغەدە کرا و ئەو ماوەیەی کە دەسبەسەربوو، لەمافی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی و دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەش کرابوو.