خۆڕاگری: بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ڕۆژی ١ی ڕەشەممەی١٤٠١ی هەتاوی هاووڵاتییەکی خەڵکی ئاودانان بە ناوی “شەهریار کورد” تەمەن ٢٠ ساڵە لەدرێژەی دەستبەسەر کردنی خەڵکی کوردستان بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەسبەسەروگواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی ناریار.
تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەستبەسەر کردنی لەبەردەست دا نییە و چارەنووسی نادیارە.