“مامۆستا ئیبراهیم سەلیمی” خەڵکی پیرانشاربە دانانی بارمتە ئازاد کرا

خۆڕاگری :بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕۆژی ١ی ڕەشەممەی ١٤٠١ی هەتاوی مامۆستایەکی ئاینیی خەڵکی پیرانشار بە ناوی “مامۆستا ئیبراهیم سەلیمی” بە دانانی بارمتی ٥٠٠ ملیون تمەنی بە شێوەی کاتی تا بەڕێوەچوونی دادگایەکەی لە بەندیخانەی ناوەندی شاری ورمێ ئازاد کرا.

ڕۆژی ١١ی ڕێبەندانی ١٤٠١ی هەتاوی “مامۆستا ئیبراهیم سەلیمی ” پێشنوێژی مزگەوتی چواریاری نەبی دوای بانگهێشتنی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر کراوە.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەو مامۆستا ئاینییە لەبەر دەستدا نییە.