بەردەوامی دەستبەسەر کردنی مامۆستایانی ئاینیی لە شارەکانی پیرانشار و نەغەدە

خۆڕاگری: بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ڕۆژی ١ی ڕەشەممەی١٤٠١ی هەتاوی سێ مامۆستای ئاینی لە شارەکانی پیرانشار و نەغەدە بە ناوەکانی “مامۆستا جەعفەر پەروینی”مامۆستا لە مەدرەسەی علومی دینی سەلاحەدینی ئەیوبی پیرانشار “مامۆستا عەلی رەحیمی”پێشنوێژی مزگەوتی کونەخانە “مامۆستا عەلی پوورمەند” پێش نوێژی مزگەوتی سەید عەبدووڵا کەماڵی شاری نەغەدە لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارانە بانگهێشت کراون و لێپێچینەوەیان لێکراوە.

شایانی باسە کە مامۆستا عەلی پوورمەند  و مامۆستاعەلی ڕەحیمی دوای چەند ساعت ڕاگرتن و لێپێچینەوە ئازاد کراون، بەڵام لە چارەنووسی مامۆستا جەعفەر پەروینی زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.