مەریوان: دەستبەسەر کردن هاووڵاتییەکی خەڵکی تەنگیسەر

خۆڕاگری: ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی هاووڵاتییەکی خەڵکی تەنگیسەر سەر بە سنە دانیشتووی مەریوان بە ناوی”فەرهاد مەلەکی” لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە لە شوێنی کارەکەی خۆی دەستبەسەر گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

هێزە ئەمنییەکان دوای دەستبەسەر کردنی ئەو هاووڵاتییە ماڵەکەیان پشکنیوە و موبایلی خۆی ئەندامانی بنەماڵەکەی لە لایان هێزە ئەمنییەکان دەستیان بەسەر دا گیراوە.