دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی بۆکان لەلایەن ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: مەسعوود محەممەدی، هاووڵاتیی خەڵکی بۆکان ماوەی ٦ڕۆژە لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کراوە و چارەنووسی نادیارە.

ڕۆژی دووشەممە، ٢١ی خەزەڵوەری ١٤٠٣ی هەتاوی، ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: ٦ڕۆژ لەمەوبەر مەسعوود محەممەدی، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی “گۆل”ـی سەربە شاری بۆکان لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار و چارەنووسی نادیارە.

ناوبراو ڕۆژی چوارشەممە، ١٦ی خەزەڵوەری ١٤٠٣ی هەتاوی، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار و هەروەها وێڕایە تێپەڕبوونی نزیکەی حەفتەیەک تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لە بەردەستدا نییە و هەوڵ و بەدوداچوونی بنەماڵکەشی بێئاکام ماوەتەوە.