قووروە: دەستبەسەر کردنی چالاکێکی مەدەنی

خۆڕاگری: ڕۆژی ١٩ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی چالاکێکی مەدەنی شاری قووروە بە ناوی “ئەنوەرعەلی پەناهی” خەڵکی قووروە لە درێژەی دەستبەسەر کردنی هاووڵاتیانی کوردستان لە ڕەوتی ڕاپەڕینی گەلانی ئێران لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە دەستبەسەر و گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

شایانی باسە کە پێشتریش ئەو هاووڵاتییە لە ڕەوتی خرۆشانی جەماوەری ئەو شارە لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر کرابوو.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەچارەنووسی لە بەردەست دا نییە.