دێولان: دەستبەسەر کردنی چالاکێکی مەدەنی و هاوسەرەکەی

خۆڕاگری: ڕۆژی ٢٤ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی چالاکێکی مەدەنی شاری دێولان لەگەڵ هاوسەرەکەی بە ناوەکانی “شادی ئەمیری” و “عەلی فەتحی”خەڵکی دێولان لە درێژەی دەستبەسەر کردنی هاووڵاتیانی کوردستان لە ڕەوتی ڕاپەڕینی گەلانی ئێران لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە دەستبەسەر و گواستراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

شایانی باسە کە هاوسەری “عەلی فەتحی” دوای لێکۆڵینەوە بە دانانی بارمتە ئازاد کراوە بەڵام بۆ خۆی لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر کرا.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەچارەنووسی لە بەردەست دا نییە.