خۆڕاگری: چیاکۆ ڕەزایی، هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی سنە، پاش زیاتر لە ٣مانگ ڕاگیران، بە دانانی بارمتە و بەشێوەی کاتی ئازاد کرا.
بەپیی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی پێنجشەممە، ٤ی بەفرانباری ١٤٠٤ی هەتاوی “٢٥ی دێسامبری ٢٠٢٥ی زایینی، چێاکۆ ڕەزایی، وەرزشوان و هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵكی شاری سنە، پاش ١١٠ڕۆژ دەسبەسەربوون بە دانانی بارمتەی قورس بە بڕی یەک ملیاردتمەن و بەشێوەی کاتی تاکاتی دادگاییکردنەکەی لە گرتنگەیەکی ئیتلاعاتی ڕێژیم لەو شارە ئازاد کرا و لە ماوەی دەسبەسەربوونیدا لە مافی دەستپێراگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کرابوو.
ناوبراو ڕێکەوتی ١٥ی خەرمانانی ئەمساڵ لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کرا و گوازرایەوە بۆ بەندی تاکەکەسی لە یەکێک لە گرتنگەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیم و لەماوەی دەسبەسەربوونیدا لە مافە سەرەتاییکانی بێبەش کرابوو وهەروەها ئەوەش بووتە هۆی دڵڕەواکێ و تێکچونی دۆخی دەروونی و تەندروستیی کە بەو هۆیەوە نزیکەی ٢٥کیلۆ لە کێشی لەشی دابەزیوە و دۆخی تەندروستی ناوبراو مەترسی جیددی لەسەرە.
