خۆڕاگری: محەممەدڕەزا قەیتەرانی، هاووڵاتیی خەڵکی مەهاباد، لەلایەن ئیدارەی جێبەجێکردنی سزاکانی ڕێژیمەوە لەو شارە بانگ کرا و هەرلەوێ دەسبەسەر و بۆجێبەجێکردنی سزای ٦مانگ بەندکردن ڕەوانەی بەندیخانەی مەهاباد کرا.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی سێشەممە، ٢٢ی خەزەڵوەری ١٤٠٣ی هەتاوی، محەممەدڕەزا قەیتەرانی، هاووڵاتیی خەڵكی مەهاباد و یەکێک دەسبەسەرکراوانی شۆڕشی ژینا، پاس ئەوەی لەلایەن ناوەندی جێبەجێکردنی سزاکانی کۆماری ئیسلامییەوە لەو شارە بانگ کراوە، هەرکەوێ دەسبەجێ دەسبەسەر و بە مەبەسەتی تێپەڕاندنی سزای ٦مانگ بەندکردن گوازراوەتەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندی مەهاباد.
ناوبراو پێشتر لەلایەن لقی ١ی دادگای ئینقلابی ئیسلامیی ڕێژیمی ئێرانەوە لە مەهاباد بە سەرۆکایەتی قازی “دوستی” بەتۆمەتی هاوکاریکردنی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی، سزای ٦مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرابوو و هەروەها ئەو سزایە ڕۆژی ٣ی ڕەزبەری ئەمساڵ بەفەرمی پێی ڕاگەیاندرابوو.